Erbil 31°C ھەینی 24 تەمووز 21:59

ڤیدیۆ.. پۆلیسی هەولێر قاقێی دەستگیر كرد

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێكی دەستگیر كرد كە ناوی لەخۆی نابوو (قاقێ) و لەماوەی رابردوودا چەندان تاوانی دزیكردنی ماتۆڕسكیل و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و تەقەكردنی ئەنجامدابوو.

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: دوای ئەوەی چەندین سکاڵا لە نووسینگەکانی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان تۆمار کران، دوای لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس توانیمان ئەو تۆمەتبارە بەناوی (أ م ح) دەستگیر بکەین.

راشیگەیاند: تۆمەتبارەكە هەڵسابوو بە ئەنجامدانی چەندین تاوانی دزینی ماتۆڕسکیل و هەروەها بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و تەقەکردن، تۆمەتبارەکە بە ناسناوی (قاقێ) خۆی ناساندبوو، کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا چەکی بێ مۆڵەتی لابوو، ئەو چەکەشی بۆیە لابووە تا هەر کاتێک لەگەڵ خاوەن ماڵ یاخود پۆلیس تووشی یەک ببن ڕووبەڕوویان ببێتەوە.

پۆلیسی هەولێر جەختیشی كردەوە كە تۆمەتباری ناوبراو دەستگیر کرا و ڕادەستی یاسا کرا.

ڤیدیۆ: دەستگیركردنی تۆمەتبار (قاقێ) لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی هەولێر:-

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.