ئه‌مرۆ دووشه‌ممه28ی نیسانی 2025 پچڕانێكی گه‌وره‌ی كاره‌با له‌ناكاو وڵاتانی ( ئیسپانیا ،ئه‌ندۆرا ، فه‌ره‌نسا ،پرتوگاڵ)ی گرته‌وه و به هه‌زاران كه‌س له‌و وڵاتانه بێبه‌ش بوون له ته‌زووی كاره‌با و رایی كردنی كاره‌كانیان له ماڵ یان شوێنه بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان.
ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی (فرانس پرێس ) بڵاویكردووه‌ته‌وه: ئه‌مڕۆ له‌ناكاو پچڕانی وزه‌ی كاره‌با له وڵاتانی (ئیسپانیا ، ئه‌ندۆرا، فه‌ره‌نسا ، پرتوگاڵ) روویداوه و له ئێستادا تیمی ئه‌ندازیارانی ئه‌و وڵاتانه سه‌رقاڵی لێكۆلینه‌وه‌ی وردن له رووداوه‌كه.
به‌پێی به‌دواداچوونی ئاژانسی ( فرانس پرێس) هۆكاره‌كه نادیاره، به‌ڵام پچڕانه‌كه له هێلی هاوبه‌شی نێوان ئه‌م وڵاتانه روویداوه و كێشه‌كه له تۆڕی سه‌ره‌كی كاره‌بای ئه‌و وڵاتانه دروستبووه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: پچڕانی ته‌زووی كاره‌با له‌و وڵاتانه یه‌كه‌مجاره‌و پێشتر كێشه‌ی له‌و جۆره به‌و شێوازه له‌ناكاوه رووی نه‌داوه، جگه له‌وه پچرانه‌كه زیانی زۆری دارایی به كار‌و پیشه‌ی بازرگانی هاوڵاتیان و كۆمپانیاكانی ئه‌م وڵاتانه گه‌یاندووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.