Erbil 31°C ھەینی 24 تەمووز 22:39

کۆبوونەوەی شاندی پارتی و یەکێتی لە دووکان کۆتاییهات

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی شاندی پارتی و یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دووکان کۆتاییهات

 

نیوەڕۆی دووشەممە 28ـی نیسانی 2025 شیلان فەرەج، پەیامنێری کوردستان تیڤی لە شوێنی کۆبوونەوەکە گوتی؛ دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پۆستە سیادییەکانی کابینەی دەیەمی حکوومەت کۆبوونەوە و کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەکەیان کۆتاییهات.

 

بەپێی زانیارییەکانی کوردستان تیڤی شاندی باڵای پارتی بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی پێکهاتوون لە هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی، پشتیوان سادق،دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح، هاوکات شاندەکەی یەکێتیش بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی پێکهاتوون لە قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتی مەکتەبی سکرتاریەتی مام جەلال، ئامانج ڕەحیم، دەرباز کۆسرەت ڕەسووڵ، نزار ئامێدی، ڕێواز فایەق و شاڵاو سەلاح شێخ شەرەف.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.