Erbil 31°C شەممە 25 تەمووز 00:27

کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆتاییهات

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆتاییهات و دوای جێهێشتنی شوێنی کۆبوونەوەکە، شاندی دانوستانکاری هەردوو لا دەستیان بە کۆبوونەوە کرد.

 

نیوەڕۆی دووشەممە 28ـی نیسانی 2025 شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی گەیشتە دووکان و لە مەکتەبی سکرتاریەتی مام جەلال لەلایەن شاندی یەکێتییەوە بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی پێشوازییان لێکرا.

 

شیلان فەرەج، پەیامنێری کوردستان تیڤی لە شوێنی کۆبوونەوەکە گوتی؛ سەرەتا مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوونەوە.

 

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆتاییهات و هەردوولا شوێنی کۆبوونەوەکەیان جێهێشت، دواتر شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دابەشکردنی پۆستە سیادییەکانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیان دەستپێکرد.

 

بەپێی زانیارییەکانی کوردستان تیڤی شاندی باڵای پارتی بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی پێکهاتوون لە هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی، پشتیوان سادق،دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح، هاوکات شاندەکەی یەکێتیش بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی پێکهاتوون لە قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتی مەکتەبی سکرتاریەتی مام جەلال، ئامانج ڕەحیم، دەرباز کۆسرەت ڕەسووڵ، نزار ئامێدی، ڕێواز فایەق و شاڵاو سەلاح شێخ شەرەف.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.