Erbil 31°C ھەینی 23 ئایار 10:33

کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لە دووکان دەستیپێکرد

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی بۆ تاوتوێکردنی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.

 

رۆژی دووشەممە 28ـی نیسانی 2025 شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی لە مەکتەبی سکرتاریەتی مام جەلال لە دووکان لەگەڵ شاندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوە.

 

شیلان فەرەج، پەیامنێری کوردستان تیڤی لە شوێنی کۆبوونەوەکە گوتی؛ شاندەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی گەیشتنە دووکان و کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوە دەستیپێکرد.

 

کۆبوونەوەکەی پارتی و یەکێتی بۆ تاوتوێکردنی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و چۆنیەتی دابەشکردنی پۆستە سیادییەکانە کە تاوەکو ئێستا چەندین کۆبوونەوەیان لەبارەوە ئەنجامداوە.

 

بەپێی زانیارییەکانی کوردستان تیڤی شاندی باڵای پارتی بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی پێکهاتوون لە هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی، پشتیوان سادق،دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح، هاوکات شاندەکەی یەکێتیش بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی پێکهاتوون لە قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتی مەکتەبی سکرتاریەتی مام جەلال، ئامانج ڕەحیم، دەرباز کۆسرەت ڕەسووڵ، نزار ئامێدی، ڕێواز فایەق و شاڵاو سەلاح شێخ شەرەف.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.