بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە و سبەی سێشەممە شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە، بەگوێرەی راگەیەنراوەكە ئەمڕۆ کەشی هەریـم بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و ئەگەرى نمە باران بارینی هەیە
كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند: ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت, ئەگەرى نمە باران هەیە لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەولێر.
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی سێشەممە، كەشناسی رایگەیاند: ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییە سنووريیەکان هەوری تەواو دەبێت.
كەشناسی پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكانی بەمشێوەی خوارەوە بڵاوكردەوە:
هەولێر: 32 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی
دهۆک: 28 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 33 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 29 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 29 پلەی سیلیزی
سۆران: 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 35 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.