Erbil 31°C ھەینی 23 ئایار 11:23

سێ فڕۆکەی رووسیا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەی بەندەر عەباس گەیشتنە ئێران

کوردستان TV
100%

تاوەکو ئێستا ئاگری تەقینەوەکەی بەندەر عەباس کۆنتڕۆڵ نەکراوە و میدیای فەرمی ئێرانیش دەڵیت سێ فڕۆکەی رووسیا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە رەوانەی ئەو وڵاتە کراون.

 

رۆژی دووشەممە 28ـی نیسانی 2025 ئاژانسی فەرمی ئێران، ئیرنا رایگەیاند؛ "سێ فڕۆکەی رووسی کە دووانیان بۆ گوژاندنەوەی ئاگر و یەکیان بۆ فەرماندەییکردنی دوو فڕۆکەکەی دیکەن، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتوونەتە بەندەر عەباس.

 

رۆژی یەکشەممە ڤلادیمیر پوتین پەیامی سەرەخۆشی بۆ سەرۆککۆماری ئێران نارد و لە پەیامەکەدا پێشنیازی هاوکاری وڵاتەکەی دا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.

 

تەقینەوەی بەندەر عەباس رۆژی شەممە 26ـی مانگ روویدا و بەهۆیەوە 25 کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسیش تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنن، وەزارەتی تەندروستی ئێرانیش رایگەیاند هەزار و 96 کەس بریندار بوون کە لەو ژمارەیە زیاتر لە 360 کەسیان لەژێر چاودێری پزیشکیدان.

 

تاوەکو ئێستا ئێران بە فەرمی هۆکاری تەقینەوەکەی بەندەر عەباسی رانەگەیاندووە، بەڵام شەوی شەممە سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند کە وەزیری ناوخۆی راسپاردووە لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تەقینەوەکە پێکبهێنێت و ئەنجامەکەی بۆ رای گشتی ئاشکرا بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.