سەرۆكی ئیسڕائیل ئاشكرای كرد كە لە رێگەی كردەوە سەربازییەكانی ئەم دواییەیان، توانیویانە نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگۆڕن.
بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل ئەمڕۆ یەكشەممە گوتی: ئیسڕائیل بە كۆنتڕۆڵكردنی ناوچەی فیلادلفیا بەتەواوی كەرتی غەززە گەماڕۆ داوە و رێگەی لە گواستنەوەی چەك گرتووە.
گوتیشی: بەهیچ شێوەیەك رێگە بە كەوتنی ئیسڕائیل نادەین.
هەروەها گوتی: ئیسڕائیل ئەو كاتەی بەرەی جەنگی گواستەوە بۆ لبنان كە حزبوڵا بڕیاری جەنگی دا، هەروەها لە رێگەی هێرشەكانی ئامێری پەیوەندی پێجەر توانیمان زۆرێك لە سەركردە باڵاكانی حزبوڵا بكوژین بەبێ ئەوەی ئەمەریكا لەم پلان و هێرشە ئاگادار بكەینەوە.
سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل ئاماژەی بەوەش دا كە توانیویانە هەموو ئەو چەكانە لەناو ببەن كە حزبوڵا ماوەی 30 ساڵ بوو كۆی دەكردنەوە.
سەبارەت بە سووریاش، بنیامین نەتانیاهۆ رایگەیاند: سوپای ئیسڕائیل توانیویەتی 90%ی تواناكانی سوپای سووریا لەناو ببات.
جەختیشی كردەوە كە هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی سەر بە توركیا، رۆلی سەرەكییان هەبوو لە كەوتنی رژێمەكەی بەشار ئەسەد لە سووریا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.