Erbil 31°C ھەینی 23 ئایار 09:19

پێشبینی یەكەم رۆژی جەژنی قوربان كرا

کوردستان TV
100%

پەیمانگای نیشتمانی بۆ تۆژینەوەی فەلەكناسی میسڕی پێشبینی كردووە رۆژی 6/6/2025 یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ بێت لەنێو وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیدا.

پەیمانگاكە رایگەیاند: پێشبینی دەكرێت رۆژی سێشەممە 27/5/2025 دوایین رۆژی مانگی زولقەعدەی كۆچی بێت، واتە رۆژی 28/5/2025 یەكەم رۆژی مانگی زولحیجە دەبێت.

هەروەها رایگەیاند: بەمەش رۆژی پێنجشەممە ریكەوتی 5/6/2025 رۆژی عەرەفەی حاجییان دەبێت، بۆ رۆژی دواتریش واتە رۆژی هەینی رێكەوتی 6/6/2025، یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت.

پەیمانگای نیشتمانی بۆ تۆژینەوەی فەلەكناسی ئاماژەی بەوەش دا كە بەمشێوەیە بێت تەنیا 40 رۆژ ماوە بۆ جەژنی قوربان.

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.