ئێواره‌ى ئەمڕۆ يه‌كشه‌ممه لە عەممان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەیمەن سەفەدی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئوردن کۆبووەوە.
هەردوولا باسيان له بره‌ودانى زياتر به پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئوردن لە بوارە جیاجياكاندا كرد، هه‌روه‌ها پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانيان تاوتوێ كرد و جەختیان لەسەر گرنگیی هەماهەنگی بۆ پاراستنى سەقامگیری لە ناوچەکەدا کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی وێڕاى ده‌ربڕينى پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئوردن، ستایشی ڕۆڵی ناوچەیی و هەوڵەکانی ئوردنى بۆ بەهێزکردنی ئاشتی کرد.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئوردنيش وێڕاى ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی سەرۆکى هه‌رێمى كوردستان، خواستى ئوردنى بۆ فراوانکردنی هاوکاری لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.