کەمێک پێش ئێستا لە زاخۆ بەهۆی وەرگەرانی ئۆتۆمبێلێکەوە سێ پاسەوانی سنوور بریندار بوون و پاسەوانێکیش گیانی لەدەستدا.
رۆژی یەکشەممە 27ـی نیسانی 2025 ئەیاد نووری، پەیامنێری کوردستان تیڤی گوتی؛ لە گوندی دەشتەتەخی سەر بە ناحیەی دەرکار ئۆتۆمبێلێکی پاسەوانی سنوور وەرگەڕا و بەهۆیەوە سێ کەس بریندار بوون و پاسەوانێکیش گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی پەیامنێری کوردستان تیڤی؛ تەرمی پاسەوانەکە و هەر سێ بریندارەکەی دیکەش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی زاخۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.