Erbil 31°C شەممە 25 تەمووز 00:26

یەکێتی زانایان: نرخی زێڕ گرانە و کارئاسانی لە مارییدا بکەن

کوردستان TV
100%

یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ داوا لە هاووڵاتییان دەکات؛ "کار ئاسانی و بارسووکی لە مارەیی بکەن".

 

رۆژی یەکشەممە 27ـی نیسانی 2025، یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەیداوە؛ "پرۆسەی هاوسەرگیری پرۆسەیەکی گرنگە و ئیسلام بایەخێکی زۆری پێ دەدات، بەڵام پێغەمبەر د.خ ئاماژەی بەوە داوە، کە بەخێرترین پرۆسەی مارەبڕین ئەوەیە مارەییەکەی کەم بێت".

 

یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان دەڵێت؛ "لەبەر ئەوەی ئێستا زێڕ زۆر گران بووە و رۆژ بە رۆژ نرخەکەی بەرز دەبێتەوە، داوا لە هاووڵاتییان دەکەین کارئاسانی و بارسووکی لە مارەیی بکەن".

 

ئەو یەکێتییە ئاماژا بەوەش دەدات کە ئیسلام بۆ مارەیی هیچ ئەندازە و شتێکی دیاری نەکردووە، بەڵکو هەر شتێکی شایستە و گونجا و بێت ئاساییە بکرێتە مارەیی و مەرج نیە تەنیا زێڕ بێت".

 

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان هاتووە؛ "گیانی هاوکاری و یارمەتیدان و رەچاوکردنی خزمایەتی و کارئاسانی بۆ گەنجان بەشێکی دیندارییە و ئەم پرۆسەیەش چەندە بە ئاسانکارییەوە ئەنجام بدرێت بەختەوەری زیاتری خێزانی و ئاشتی کۆمەڵایەتی پتری بە دواوەیە".

 

لە ماوەی شەش مانگی رابردوو نرخی زێڕ ژمارەیەکی مێژوویی تۆمار کرد و هەفتەی رابردوو گەیشتە بەرزترین ئاست کە مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 گەیشتە 720 هەزار دینار و ئێستا ئەو نرخە دابەزیوەتەوە بۆ 690 هەزار دینار.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.