لە ڤانکۆڤەر شۆفێرێک خۆی بەناو فێستیڤاڵێکی فۆلکلۆری فلیپینیدا دەکات و لە ئەنجامدا چەند کۆژرا و برینداری لێدەکەوێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە27ی نیسانی 2025، پۆلیسی ڤانکۆڤەر ڕایگەیاند، لە فێستیڤاڵێکی فۆلکلۆریدا لە ڕۆژئاوای کەنەدا شۆفێرێک خۆی بەناو خەڵکدا دەکات و چەند کەسێک گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس پۆلیس ئاماژەی بەوەکرد، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستگیرکراوە، بەڵام دەسەڵاتداران تا ئێستا ناسنامەی شۆفێرەکە و پاڵنەری پشت ڕووداوەکەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە.
رووداوەکە لە نزیک یەکتربڕینی شەقامی 41ی ڕۆژهەڵات و شەقامی فرایزەر روویداوە، کە فێستیڤاڵی ڕۆژی لاپو-لاپوی تایبەت بە فلیپینییەکانی تێیدا بەڕێوەدەچوو.
کێن سیم، سەرۆکی شارەوانی ڤانکۆڤەر لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاویکردەوە:
''من تووشی شۆک و دڵتەنگی بووم بە ڕووداوە ترسناکەکەی ئەمڕۆی ڕۆژی لاپو لاپو. کاردەکەین بۆ ئەوەی بە زووترین کات زانیاری دەربارەی شۆفێرەکە بدەین، پۆلیسی ڤانکۆڤەر پێی ڕایگەیاندین، کە ژمارەیەک کوژراو و بریندار هەیە، هەموو بیرکردنەوەکانمان لەگەڵ کۆمەڵگەی فلیپینی ڤانکۆڤەردایە لەم کاتە سەختە باوەرپێنەکراوەدا، هەروەها هاوخەمی و پشتگیری تەواومان بۆ برینداران و کەسوکاری قوربانیان هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.