ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی نیسانی 2025، لە بازاری جیهانیی نەوت نرخی نەوتی خاو گەیشتە 66 دۆلار و 87 سەنت.
بەهۆی جێگیرنەبووی باری ئابوری وڵاتان و پێناسە گومرگییەکان گۆڕانکاری خێرا و بەردەوام لە نرخی نەوتی خاو هەیە.
لە سەرەتای مانگی نیسان نرخی نەوتی خاو 74 دۆلار بوو، بەڵام بەهۆی پێناسە گومرگییەکان دابەزینێکی گەورەی بە خۆیەوە بینی و تا ئێستا نرخی نەوت بەرزبوونەوەی ئەوتۆی بەخۆیەوە نەبینیوەتەوە، بەرزترین نرخی لەو کاتەوە 68 دۆلار بووە.
نرخی نەوت لە بازارە جیهانییەکان بەم شێوەییە:
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە بڕی 66 دۆلار و 87 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و لە 0.48 ٪ بەرزبووەوە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس بە بڕی 63 دۆلار و 02 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و لە 0.37٪ بەرزبووەوە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.