Erbil 31°C شەممە 25 تەمووز 00:26

ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی ئێران گەیشتە 18 کەس

کوردستان TV
100%

دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی قەیرانی ئێران رایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی بەندەر رەجایی بۆ 18 کەس بەرزبووەتەوە و زیاتر لە 800 بریندار هەن.

 

رۆژی یەکشەممە 27ـی نیسانی 2025 حوسێن ساجیدینیا، بەڕێوەبەری دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی قەیران رایگەیاند؛ ژمارەی کوژراوانی رووداوەکە بۆ 18 کەس بەرزبووەتەوە و زیاتر لە 800 بریندار هەن.

 

ساجیدیان دەڵێت؛ لەناو بریندارەکان 20 کەس دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە و شەش کەسیش تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنن، ئەوە لەکاتێکدایە بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتیییەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاندووە کە ژمارەی بریندارەکانی تەقینەوەکەی بەندەری رەجایی هەزار و 86 کەسن و 376 کەسیان لەژێر چاودێری چڕدان.

 

ئێوارەی رۆژی شەممە میدیاکانی ئێران ڤیدیۆی تەقینەوە و ئاگرێکی گەورەیان لە بەندەری رەجایی لە پارێزگای هورمزگانی ئێران بڵاوکردەوە، وەزارەتی ناوخۆی ئێران تیمێکی بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە پێکهێنا بۆ ئەوەی بزانرێت هۆکاری تەقینەوەکە چییە.

 

تاوەکو ئێستا دیار نییە هۆکاری تەقینەوەکە چییە، بەڵام ئەمڕۆ پارێزگاری هورموزگان بەهۆی رووداوەکەوە سێ رۆژ ماتەمینی گشتی راگەیاند و گوتی تاوەکو ئێستا 18 کەس گیانیان لەدەستداوە و ئەگەر هەیە بەشێک لە بریندارەکانی دیکەش بەهۆی ناجێگیریی دۆخی تەندروستییان، گیان لەدەست بدەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.