ئەمڕۆ شەممە 26ی نیسانی 2025، مەسعود پزیشكیان سەركۆماری ئێران داوای لێكۆڵینەوەی وردی لە تەقینەوەكەی بەیانی ئەمڕۆی بەندەری شه‌هید رەجایی شاری بەندەر عەباسی ئێران كرد كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی چوار كه‌س و بریندار بوونی زیاتر له 550 كه‌س كه خه‌ڵكی ئاسایی و كارمه‌ندی به‌ندره‌كه‌ی تێدایه .
بەپێی میدیاكانی نزیك له حكوومه‌تی ئێران : تەقینەوەكە لە كۆگایەكی كەرەستەی كیمیایی بەندەرەكەدا بووە و چه‌ند كه‌ره‌سته‌یه‌كی مه‌ترسیداری تێدابووه كه وه‌كو پاشماوه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه و فڕێدراوه، به‌ڵام تا ئێستا روون نه‌بووه‌ته‌وه كه هۆكاری ته‌قینه‌وه‌ی كه‌ره‌سته كیمیاییه‌كان چی بووه.
سەركۆماری ئێران له راگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمیدا، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ كەسوكاری قوربانیان، رایگه‌یاند: وەزیری ناوخۆم راسپاردووه كه زوو بگاته ناوچەكە و له دۆخی ته‌ندروستی برینداران ئاگادار بێت و به وردیش لێكۆلینه‌وه له چۆنیه‌تی روودانی ته‌قینه‌وه‌كه بكات تا هۆكاره‌كان باشتر روون بێته‌وه.
جێی باسه، تا ئێستا حكوومه‌تی ئیران به فه‌رمی هیچ لایه‌نێكی ده‌ره‌كی تۆمه‌تبار نه‌كردووه به ئه‌نجامدانی كرده‌ی ته‌قینه‌وه‌كه و چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لێكۆلینه‌وه‌كان ده‌كات له ڕێگه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه پێكهێنراوه.
ئەمڕۆ شەممە هه‌ر دوای رووداوه‌كه، كەناڵی 12ی تەلەڤزیۆنی ئیسرائیلیی لە زاری چەند بەرپرسێكی باڵای ئیسرائیلییەوە بڵاویكردەوە: ”ئیسرائیل هیچ دەستێكی لەو تەقینەوەیەی بەندەر رەجائیی ئێران‌دا نییە و بەرپرسیار نییە لەو رووداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.