ئەمڕۆ شەممە 26ی نیسانی 2025 گەڕی سێیه‌می دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمه‌ریكا ، به نێوه‌نگیری عوممان لە شاری مەسقەت كۆتایی پێهات.
ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی له زاری تەلەفزیۆنی فه‌رمی ئێرانی لە ڕاپۆرتێكدا رایگەیاندووە : گەڕی سێیەمی دانوستانەكانی ئێران و ئەمه‌ریكا به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ لە مەسقەت كۆتایی پێهاتووە و جەختی لەوەش كردووەتەوە كە بۆچوونەكان لە كەشێكی ئەرێنیدا خراونه‌ته‌ڕوو و له‌یه‌كترگه‌یشتنی باش دروست بووه له نێوانیاندا.
لای خۆیەوە ئیسماعیل بەقایی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا بۆ میمیداكان رایگه‌یاند: گه‌ڕی سێیه‌م كۆتایی هات و هه‌ردوولا بۆچوون و راسپارده‌كان ده‌به‌نه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان و به بایه‌خه‌وه گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كه‌ن، تا ده‌گه‌ینه ئه‌نجامی كۆتایی.
ئیسماعیل به‌قائی راشیگه‌یاندووه: جارێ بڕیار له دانوستانی گه‌ڕێكی تر نه‌دراوه بۆ دانیشتن و گفتوگۆ كردن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.