Erbil 31°C ھەینی 24 تەمووز 14:53

بەهۆی تای خوێنبەربوون دووه‌م کارمه‌ندی ته‌ندروستیی كه‌ركوك گیانی سپارد

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 26ی نیسانی 2025 به‌هۆی تووشبوونی به‌ تای خوێنبه‌ربوون دووه‌م کارمەندی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندرۆستیی كه‌ركوك گیانی له‌ده‌ستدا .

لەو باریەوە فه‌رمانگه‌ی ته‌ندرۆستیی کەرکوک بڵاویکردوە : کارمەندەکەی ته‌ندروستیی كه‌ركوك ناوی (نورا سامر مەحەمەدە) و تەمەنی 28 ساڵە، پێشتر لە کەسانی دیکەوە تووش بووە و ئەمرۆ بە هۆی خراپی دۆخی ته‌ندرۆستییه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

لای خۆیه‌وه‌، سامان یابه‌ گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک رایگه‌یاندووه‌: تاوەکو ئێستا 6 کەس لە کەرکووک تووشی تای خوێنبەربوون بوونە و لەو ژمارەیە چواریان گیانیان لەدەستداوە كه‌ دووانیان کارمەندی تەندروستی بوونه‌.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق له‌ نوێترین ئاماریدا رایگەیاندووه‌: کۆی گشتیی تووشبووانی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە عێراق له‌ ئێستادا گەیشتووه‌ته‌ 26 تووشبوو .

تووشبووەکان لە کەرکووک، زیقار، بەغدا، موسەننا، نەینەوا و بەسرە تۆمار كراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.