ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ی نیسانی 2025 ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران بڵاوی کردەوە: له ئه‌نجامی تەقینەوەیەکی بەهێز لەناو زبڵدانێكی بەندەر عەباسی باشووری ڕۆژئاوای ئێران لانی كه‌م تا ئێستا چوار كه‌س كوژراون و 516 كه‌سی تریش بریندارن و ئاماری قوربانیانیش له زیاد بووندایه.
ئەمڕۆ شەممە 26ـی نیسانی 2025، ئاژانسەکانی هەواڵ نزیك له حكوومه‌تی ئێران بڵاویان کردەوە: تەقینەوەیەکی بەهێز كه وا گومان ده‌كرێت له زبڵدان یان پاشماوه‌ی كۆگایه‌كی هه‌ڵگرتنی مادده‌ی كیمیایی روویدا بێت كه مادده‌ی مه‌ترسیداری تێدابووه لە بەندەری شەهید ڕەجایی سه‌ر به بەندەر عەباس لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران . به‌و هۆیه‌وه زیانێکی زۆری بە بەندەرەکە گەیاندووە و تیمه‌كانی فریاگوزاری نیشتیمانی به‌چڕی سه‌رقاڵی كوژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: ته‌قینه‌وه‌كه به‌جۆرێك به‌هێز بووه كه گوندەکانی دەورووبەری به‌نده‌ره‌كه‌شی لەگەڵ هەژاندووە.
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی : سەرباری هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگری تەقینەوەکە له‌لایه‌ن تیمه جیاوازه‌كانی به‌رگری و فریاگوزاری، لێکۆڵینەوەکان بۆ هۆكار و چۆنیه‌تی روودانی تەقینەوەکە دەستی پێکردووە. به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانیش تەقینەوەکە لە ئەمبارەکانی سووتەمەنی بەندەرەكه ڕوویداوە.
له ئیستادا، تەواوی جموجۆڵ و چالاکییە بازرگانییه‌كانی بەندەرەکە ڕاگیراون، بۆ ئەوەی تیمەکانی فریاگوزاری و وەڵامدانەوەی خێرا ئەرکەکانیان بێ ئاستەنگ و دروستبوونی بەربەست ڕابپەڕێنن.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران پشت به‌ست به ئاماری فه‌رمی دامەزراوە فریاگوزارییەکانی ئێران بڵاویكردووه‌ته‌وه: تا ئێستا چوار كارمه‌ندی به‌نده‌ره‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 516 برینداری تەقینەوەکەش گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکان.
لای خۆیه‌وه هه‌ر ئه‌مرۆ شه‌ممه دوای روودانی ته‌قینه‌وه‌كه بەڕێوەبەری بەندەر عەباس رایگه‌یاندووه: هێشتا ژمارەیەک فەرمانبەر لە ژێر سەقفە ڕووخاوەکاندا ماون و گیریان خواردووە، تیمه‌كانی فریاگوزاری سه‌رقاڵی رزگاركردنیانن .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.