Erbil 31°C ھەینی 23 ئایار 11:52

مەسرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازیی لە سەرۆکی پەرلەمانی شانشینی ئوردن کرد و دووپاتیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و عەمان کردەوە.

 

رۆژی شەممە 26ـی نیسانی 2025 سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ "مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد سەفەدی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی شانشینی ئوردن کرد".


لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی نووسیویەتی؛ "سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوردن، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی هەرێمی کوردستان و پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێم دەربڕی و ئاماژەی بە پەیوەندیی بەهێز و دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوردن کرد و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پێشخستنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا نیشاندا".

زیات روونکراوەتەوە: "سەرۆکی حکوومەت جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانە و لەمێژینەی نێوان هەردوولا کردەوە و سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانیی بەردەوامیی شانشینی ئوردن و شا عەبدوڵلای دووەم دووپات کردەوە".


هەر لە راگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێمدا هاتووە: "چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی وزە و دارایی و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، هەروەها دۆخی گشتیی ناوچەکە و پێویستیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییەکەی، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.