سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەڵاحەدین پێشوازی لە پارێزگاری نەینەوا کرد و لە دیدارێکدا گفتوگۆیان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی و ئەمنی پارێزگاکە کرد.
ڕۆژی شەممە 26ی نیسانی 2025 بارەگای بارزانی رایگەیاند؛ "لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە عەبدولقادر ئەلدەخیل، پارێزگاری نەینەوا کرد".
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی پارێزگای نەینەوا و هەماهەنگی و کاری هاوبەشی دامودەزگە فەرمییەکانی پارێزگای نەینەوا و حکوومەتی هەرێم کرا.
بە گوێرەی راگەیەنراوی بارەگای بارزانی؛ "هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی جەختی لە پشتیوانیی خۆی بۆ پارێزگای نەینەوا کردەوە و هیوای خواست هاووڵاتییان و هەموو پێکهاتەکانی نەینەوا داهاتوویەکی باشتریان هەبێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.