سەرۆک بارزانی لە سەلاحەدین پێشوازی لە سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن کرد و لە دیداری نێوانیاندا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئوردن کرا.
ڕۆژی شەممە 26ـی نیسانی 2025 بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە: "لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پيشوازی لە ئەحمەد ئەلسەفەدی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوردن و شاندی یاوەری کرد".
لەبارەی ناوەڕۆکی دیدارەکەی نێوان سەرۆک بارزانی و سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن دووپاتکراوەتەوە؛ "لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و دواپێشهاتەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا".
هاوکات، "جەخت لە پەیوەندی و دۆستایەتی مێژوویی نێوان شانشینی ئوردن و هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە کرایەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.