سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر نرخی ئەمڕۆی زێڕی لە بازاڕی کوردستان خستەڕوو و مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 695 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
رۆژی شەممە 26ـی نیسانی 2025 عەبدوڵا ئەکرەم مستەفا، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی راگەیاند: "نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 319 دۆلار دەستنیشانکراوە و نرخی دۆلاریش بە 144 هەزار و 900 دینار خەمڵێندراوە".
بەگوێرەی ئەو نرخەی سەندیکای زێڕنگەران دەستنیشانی کردووە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 319 دۆلاری ئەمەریکییە.
لەبارەی نرخی ئەمڕۆی یەک مسقاڵ زێڕ لە زێڕنگەرییەکانی هەولێر، سەندیکای زێڕنگەران بەم شێوەیە نرخەکانی دەستنیشان کردوە:
مسقاڵێک عەیارە 24= 795،000
مسقاڵێک عەیارە 22= 728،000
مسقاڵێک عەیارە 21= 695،000
مسقاڵێک عەیارە 18= 595،000
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.