ده‌زگای فه‌رمی په‌خشی وڵاتی تایلاند بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی تێكشكانی فڕۆكەیەكی بچووكی پۆلیس كه بۆ مه‌به‌ستی مه‌شق و راهێنان هه‌ڵساوه تێكشكاوه و تەواوی ئەندامانی تیمی فڕۆكەكە كە شەش كەس بوونە گیانیان لە دەستداوه ، ده‌سبه‌جێ دوای رووداوەكەش تیمەكانی فریاگوزاری تایله‌ند گەیشتوونەتە شوێنی رووداوه‌كه.
ئەمڕۆ هەینی 25ی نیسانی 2025، دەزگای فه‌رمی پەخش و بڵاوكردنەوەی تایلەند رایگه‌یاند: لە ئەنجامی تێكشكانی فڕۆكەیەكی پۆلیسی تایله‌ند شەش كەس له تیمی فرۆكه‌وانییه‌كه كە لە ناو فڕۆكەكە بوون گیانیان لە دەست داوە و هیچیان رزگارییان نه‌بووه كه به مه‌به‌ستی مه‌شق و راهێنان فڕۆكه‌كه‌یان به‌كارهێناوه.
دوای رووداوه‌كه گوتەبێژی پۆلیسی تایلەندی به فه‌رمی رایگه‌یاند: فڕۆكەكە خەریكی ئەنجامدانی گەشتێكی ئەزموونی بووە له ناوچه‌كه‌دا بۆ ئامادەسازیی مەشق كردن و تەواوی ئەوانەشی لە ناو فڕۆكەكە بوون پلەیان ئەفسەر بووە و ڕێپێدانیان هه‌بووه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه كه فڕۆكه‌كه هه‌ڵسێنن و مه‌شقی ئه‌زموونی ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام به‌هۆی سترێسی تیمه‌كه و نه‌بوونی زانیاری پێویست رووداوه‌كه روویداوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.