ئه‌مرۆ هه‌ینی 25ی نیسانی 2025 گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیران رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بهیاوهرێكی شانێكی باڵا گه‌یشته عوممان بۆ ئه‌وه‌ی به‌یانی شه‌ممه به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی دانراوه له‌گه‌ڵ شاندی باڵای ئه‌مه‌ریكا له گه‌ڕی سێیه‌مدا كۆببنه‌وه.
پاش بەڕێوەچوونی گەڕی دووەمی دانوستانەکان لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، ئێستا هه‌ردوولا چاوكراوه‌تر له‌گه‌ڵ یه‌كتر مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و هه‌ردوولاش دۆخی كۆبوونه‌وه‌كان به ئه‌رێنی وه‌سف ده‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند: به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كان بڕیار وایه سبەی شەممە 26ی نیسان، گفتوگۆی دیپلۆماسی لەنێوان تیمەكانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا له ئاستی باڵا به‌ڕێوه‌بچن به‌شێوه‌ی نا ڕاسته‌وخۆ و به نێوه‌ندگیری حكوومه‌تی عوممان .
هه‌ردوولا رژدن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته به دیدگای فراوانتر له نیازی یه‌كتر بڕوانن و بۆچوون و بیرۆكه‌كانی ناو دانوستانه‌كان ببنه هۆی له‌یه‌كتر نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتری نێوانیان، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له گه‌ڕی سێیه‌مدا هه‌ستیار تر شاندی هه‌ردوو وڵات له‌گه‌ڵ یه‌كتر ڕه‌فتار بكه‌ن یان زیاتر نه‌رمی بنوێنن بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنی كۆتایی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.