به بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی بڕیار وایه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ به‌ڕێ بكه‌وێت بۆ رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا بۆ به‌شداری كردن له پرسه‌ی ماڵئاوایی پاپا فرانسیس هاوشان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانی جیهان.
پێگه‌ی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2025/4/25 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ به‌شداری له ڕێوره‌سمى ماڵئاواييكردن له پاپاى ڤاتيكان، به‌ره‌و ڕۆمای پايته‌ختى ئيتاڵیا به‌ڕێده‌كه‌وێت.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نێچيرڤان بارزانى که له هه‌مان کاتدا نوێنه‌رایه‌تیی عێراقیش ده‌کات، بڕیار وایه سبه‌ى شه‌ممه 26ی نیسان له ڤاتيكان له ڕێوڕه‌سمى فه‌رميى ماڵئاواييكردن له پاپا فرا‌نسيس به‌شدار بێت كه له سه‌رانسه‌رى جيهانه‌وه به‌شداريى تێدا ده‌کرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.