Erbil 31°C ھەینی 24 تەمووز 12:05

به‌غدا : به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆ سێ ئه‌ندامی خێزانێكی هه‌ولێر گیانیان له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%

پێشنیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ هه‌ینی خێزانێكی كوردی دانیشتووی شاری هه‌ولێر به‌هۆی تووش بوونیان به‌ رووداوی هاتوچۆ سێ له‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا و یه‌كێكیش له‌وان كه‌ منداڵه‌ زیندوو ماوه‌ ، به‌ڵام برینه‌كه‌ی سه‌خته‌.

ئەمڕۆ هەینی 25ی نیسانی 2025 ، خێزانێکی شاری هەولێر لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای بەغدا نزیک بازگەی شەعب له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێك تووشی رووداوی هاتووچۆ ده‌بن و له‌ ئاكامدا سێ کەسی خێزانەکە گیان لەدەست ده‌دات و یه‌كێكیش له‌وان كه‌ منداڵه‌ به‌ سه‌ختی بریندار ده‌بێت .

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە ناوه‌كانیان بریتین له‌  ( هێرش حه‌سه‌ن كه‌ سه‌رۆكی خێزانه‌كه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و منداڵێکی ) هه‌ر له‌و كاته‌ به‌هۆی سه‌ختی رووداوه‌كه‌ گیانیان سپاردووه‌،

له‌ ئیستادا تەنها منداڵێکی ئه‌م خێزانه‌ لەم رووداوەدا زیندوو ماوه‌ و  بریندارە به‌ڵام ئه‌ویش برینەکەی سەختە. كه‌سوكارو ماڵباتی خێزانه‌كه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌هانایان بچن و بگه‌نه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌.  

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.