دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق ئاشكرای دەكات كە ئەمڕۆ هەینی چوار بوومەلەرزە لە خاكی عێراق هەستیان پێ كراوە كە دوو لە بوومەلەرزەكان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە.
دەستەكە رایگەیاند: بەشێوەیەكی گشتی ئەمڕۆ هەینی چوار بوومەلەرزە لەنێو خاكی عێراق هەستیان پێ كراوە بەمشێوەی خوارەوە:
دوو بوومەلەرزە لەسنووری پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی كوردستان بووە.
دوو بوومەلەرزەكەی دیكە لەنێو خاكی ئێران روویانداوە و لە عێراقیش هەستیان پێ كراوە.
ئاماژەی بەوەش دا كە هێزی بوومەلەرزەكان لەنێوان 1.7 بۆ 3.7 پلە بووە بە ئامێری پێوانەیی رێختەر.
وێنە: نەخشەی شوێنی روودانی بوومەلەرزەكان:-

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.