Erbil 31°C ھەینی 24 تەمووز 20:18

كەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی باران دەبارێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممەی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە، بەگوێرەی راگەیەنراوەكە ئەمڕۆ خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و سبەش باران دەبارێت.

كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بوونی کەمێک تۆزوخۆڵ لە کەشدا، هەروەها پێشبینی نمەبارانێکی کەم دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکاندا .

راشیگەیاند: پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ هەینی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکراوەکانی دوێنێ پێنجشەممە .

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەش شەممەش، كەشناسی رایگەیاند: ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت، پاشان ڕێژەی دابارین زیاد دەکات لە هەندێک کات و ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەورەتریشقە و تاوەبارانی کورت خایەن بە تایبەت لە سنوری ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین.

راشیگەیاند: لە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە و کاریگەری بارانبارین نامێنێت .

كەشناسی هەروەها پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكانی بەمشێوەی خوارەوە بڵاوكردەوە:

هەولێر: 30 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی

دهۆک: 28 پلەی سیلیزی

کەرکووک: 33 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 29 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی

سۆران: 26 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 36 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.