Erbil 31°C ھەینی 24 تەمووز 09:35

بەڕێوەچوونی مەڕاسیمی ماڵئاواییكردن لە پاپا فرانسیس لە رۆما

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا هەزاران كەس بۆ ماڵئاواییكردن لە پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان چوونەتە كەنیسە، پاپا فرانسیس رۆژی دووشەممەی رابردوو بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

پیشبینی دەكرێت 50 سەرۆك و 10 پاشای وڵاتان و 130 شاندی باڵای وڵاتانی جیهان بەشداری لە مەڕاسیمی ماڵئاواییكردن لە پاپا فرانسیس بكەن كە بڕیارە سبەی شەممە دەست پێ بكات.

مەڕاسیمەكە لەنێو كەنیسەی پترس لە شاری رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت، ئەمە جگە لەوەی كە لە شەوی رابردووەوە هەزاران هاووڵاتی بۆ كۆتا ماڵئاوایی لە پاپا فرانسیس چوونەتە نێو كەنیسەكە كە تابووتی پاپا لەناوەڕاستی كەنیسەكە دانراوە.

لەسەر داوای پاپا فرانسیس خۆی، بڕیارە هەر لەنێو ئەم كەنیسەیەدا پاپا بەخاك بسپێردرێت و گۆڕێكی سادەشی بۆ دروست بكرێت.

پاپا فرانسیس رۆژی دووشەممەی رابردوو لە تەمەنی 88 ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی مێشك و سستبوونی دڵییەوە كۆچی دوایی كرد، دوای ئەوەی ماوەی چەند رۆژێك بوو تەندروستی تێكچووبوو و لەنەخۆشخانە خەوێنرابوو.

دەوڵەتی ڤاتیكان بۆ پرسەی پاپا فرانسیس، ماوەی 9 رۆژ پرسە و ماتەمینی راگەیاندووە، یەكەم رۆژی پرسەكەش لە سبەی شەممەوە دەست پێ دەكات.

ئەو سەرۆك و سەركردانەی جیهان كە بڕیارە لە مەڕاسیمی ماڵئاواییكردنی پاپا فرانسیس بەشداربن، لەسەرووی هەموویانەوە بریتین لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا و هاوژینەكەی، خافیێر میلی سەرۆكی ئەرجەنتین، ئیمانوێل ماكڕۆن سەرۆكی فەرەنسا، فلادیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكڕاینا، كێر ستارمەر سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، فیلیپی شەشەم پاشای ئیسپانیا و چەندانی دیكە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.