ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان فەتوای لەبارەی ئەنجامنەدانی نوێژی هەینی بەهۆی گەشت و سەیران لەلایەن هاووڵاتییانەوە دا.
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا جەخەتی كردەوە كە نوێژی هەینی واجبە، بۆیە پێویستە هاووڵاتییان دوای نوێژی هەینی گەشت و سەیران ئەنجام بدەن، یاخود لە كاتی گەشت و سەیراندا بچنە مزگەوتی گوند و شارەدێكان و نوێژەكە ئەنجام بدەن.
جەختیشی كردەوە كە نابێت هیچ گرووپێك لە دەشت مەڕاسیمی نوێژی هەینی ئەنجام بدەن، بەڵكو دەبێت نوێژەكە تەنیا لە مزگەوت بێت.
ئەمەی خوارەوە دەقی فەتواكەی ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان:-
دوای ئه‌وه‌ی پرسیار كرا له ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا سه‌باره‌ت به حوكمی ئه‌و دیارده‌یه‌ی كه هاووڵاتییان له رۆژی جومعه‌دا ده‌چن بۆ گه‌شت و سه‌یران و به‌شداری له‌مه‌راسیمی نوێژی جومعه ناكه‌ن، یان گرووپێك ڕێك ده‌كه‌ون و له‌و شوێنه‌ی كه سه‌یرانه‌كه ده‌كه‌ن، مه‌راسیمی نوێژی جومعه له‌و ده‌شت و ده‌ره‌دا بۆ خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌نجوومه‌ن به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه:-:
1- ئاشكرایه كه نوێژی هه‌ینی فه‌رزی عه‌ینەیە له‌سه‌ر هه‌موو پیاوێكی باڵغی عاقڵی نیشته‌جێی موسڵمان، وه‌ك خوای میهره‌بان ده‌فه‌رموێت (يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نُودِيَ لِلصَّلَاةِ مِنْ يَوْمِ الْجُمُعَةِ فَاسْعَوْا إِلَى ذِكْرِ اللَّهِ وَذَرُوا الْبَيْعَ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ * فَإِذَا قُضِيَتِ الصَّلَاةُ فَانْتَشِرُوا فِي الْأَرْضِ وَابْتَغُوا مِنْ فَضْلِ اللَّهِ وَاذْكُرُوا اللَّهَ كَثِيرًا لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ) (سورة الجمعة: 9ـ10).
بۆیه هه‌ر كه‌سێك له دوای نوێژی به‌یانی له شار ده‌رچوو نوێژی هه‌ینی له‌سه‌ر واجب ده‌بێت، كه‌واته پێویسته یان سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی جومعه سه‌فه‌ر نه‌كات و بیخاته پاش ئه‌نجامدانی نوێژه‌كه، یان له ڕێگه‌دا له مزگه‌وتێك یان له مزگه‌وتی گوند و شاره‌دێكان كه مۆڵه‌تی فه‌رمییان هه‌یه، به‌شداری مه‌راسیمی نوێژی جومعه بكات.
2- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی پێویسته له مزگه‌وتێكدا بێت، كه له‌ناو ئاوه‌دانی نوێژخوێنه‌كاندا بێت و ره‌زامه‌ندی فه‌رمی هه‌بێت، بۆیه نابێت گرووپێك بۆ خۆیان له ده‌شت و ده‌ردا مه‌راسیمی جومعه ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌گه‌ر كردیان نوێژه‌كه‌یان به‌تاڵه.
لێرشدا به پێویستی ده‌زانین هه‌روه‌ك چۆن پێویسته موسڵمانان گرنگی بده‌ن به عیباده‌ته‌كانیان، ئاواش گرنگی بده‌ن به پارێزگاریكردن له‌و ژینگه جوانه‌ی كوردستان‌مان.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.