ئاگاداری شوفێران دەكرێتەوە كە رۆژی سەرەتای هەفتەی داهاتوو رێگای دەروازەی سۆران دادەخرێت و بۆ ئەم مەبەستەش شوفێران دەتوانن رێگای بەدیل بەكاربهێنن.
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند "هاووڵاتییانی سۆران ئاگادار دەکەینەوە کە رۆژی شەممەی داهاتوو رێكەوتی 26/4/2026 رێگای دەروازەی سۆران دادەخرێت".
راشیگەیاند "داخستنەكە لە سەرلەبەیانی رۆژی شەممە كاتژمێر 8:00 دەبێت تا رۆژی یەكشەممە".
هەروەها رایگەیاند: شۆفێران دەتوانن رێگای بێخاڵ بەکاربهێنن بۆ هاتوچۆی نێوان سۆران - هەولێر، بەهەمانشێوە بۆ هاتوچۆی نێوان (سۆران - مێرگەسۆر) و بە پێچەوانەوە رێگای هاودیان بەکاربهێنن.
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هیواشی خواست شوفێران و هاووڵاتییان پابەندبن بە رێنماییەکانی هاتوچۆ و مەرجەکانی سەلامەتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.