Erbil 31°C ھەینی 24 تەمووز 04:17

كێشەی كارەبای پیرزین و شاوێس لە هەولێر چارەسەر دەكرێت

کوردستان TV
100%

حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە لە رێگەی جێبەجێكردنی پڕۆژەیەك كێشەی كارەبای هەردوو ناوچەی پیرزین و شاوێس لە سنووری شاری هەولێر چارەسەر بكات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبا سه‌ر به‌ بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کارەبای هەولێر، بە هاوکاريی پارێزگه‌ی هەولێر، پرۆژەی چارەسەرکردنی بارزۆریی كاره‌باى (پیرزین و شاوێس)يان راگەیاند.

پڕۆژەكە بە گوژمه‌ى سه‌ت ملیۆن دینار جێبه‌جێ دەكرێت.

بە جێبەجێکردنی پڕۆژەكە، هاووڵاتیيانی سنوورەکە سوودێکی زۆر دەبینن، چونكه‌ پێشتر گرفتیان هەبوو و وەك پێویست سوودیان لە كاتەكانی کارەبا وەرنەدەگرت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.