Erbil 31°C یەکشەممە 18 ئایار 11:10

چەند قوتابییەك دەبێتە شەڕیان و یەكێك دەكوژرێت و سێی دیكەش بریندار دەبن

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە قوتابخانەیەكی شاری نانت لە رۆژئاوای فەرەنسا، شەڕ لەنێوان چەند قوتابییەك دروست دەبێت و بەهۆیەوە یەكێكیان دەكوژرێت و سێی دیكەش بریندار دەبن.

رووداوەكە بەیانی ئەمڕۆ لەنێو باڵەخانەی قوتابخانەكە روویداوە، سەرەتا دوو قوتابی هاوڕێ دەبێتە دەمەقاڵێیان و دواتر یەكێكیان بە چەقۆ لە هاوڕێكەی دەدات و دەیكوژێت، هەروەها سێ قوتابی دیكەش بە سەختی بریندار دەكات.

مامۆستا و فەرمانبەرانی قوتابخانەكە قوتابییە هێرشكارەكە قۆڵبەست دەكەن تا ئەو كاتەی هێزەكانی پۆلیس دەگەنە شوێنی رووداوەكە و دەستگیری دەكەن.

هێزەكانی پۆلیس لە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامن و تا ئێستا روون نەبووەتەوە هۆكار و پاڵنەری سەرەكی چی بووە كە قوتابییە هێرشكارەكە ئەم تاوانە ئەنجام بدات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.