حكوومه‌تی چین به فه‌رمی رایگه‌یاند، هه‌ر كاتێ نیازی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكامان بینی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی باجه گومرگییه‌كان، ئه‌وا ئه‌وانیش ده‌رگای دانوستانی بازرگانی به‌ره‌و رووی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ پینجشه‌ممه 24ی نیسانی 2025 میدیای فه‌رمی چین رایگه‌یاند: بابه‌تی ئه‌نجامدانی گفتوگۆیی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به‌نده به گۆڕانكاری له بریاری تره‌مپ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی باجه گومرگییه‌كان به‌سه‌ر كاڵای هاورده‌كراوی چین بۆ ئه‌مه‌ریكا.
له‌لایه‌كی تر ،دۆناڵد تره‌مپ به فه‌رمی نیازی خۆی پیشاندا له كه‌مكردنه‌وه‌ی باجی گومرگیی به‌سه‌ر په‌كین، له به‌رامبه‌ردا گوته‌بێژی حكوومه‌تی چین رایگه‌یاند: ئاماده‌ین بۆ گفتوگۆیی بازرگانی ئه‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ده‌رگامان كراوه‌یه .
جێی سه‌ره‌نجه، دوای ئه‌و شه‌ڕه ئابوورییه‌ی كه دۆناڵد تره‌مپ دروستی كرد له زیاد كردنی باجی گومرگیی به‌سه‌ر چین و وڵاتانی جیهان ،له‌به‌رامبه‌ردا وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌كی خێرا و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه حكوومه‌تی چین زیادكردنی باجی گومرگیی به‌سه‌ر كاڵای ئه‌مه‌ریكی به ڕێژه‌ی 125% راگه‌یاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.