ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهای دۆلاری ئەمەریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی، بەشێوەیەك كە لە هەندێك شوێن بەهای 100 دۆلار بۆ خوار 145 هەزار دینار دابەزی.
لە هەولێر لە نووسینگەكانی گۆڕینەوەی دراو ئێستا نرخی 100 دۆلار بۆ كڕین 145 هەزار دینارە، بۆ فرۆشتنیش 145 هەزار و 250 دینارە.
لە بەغدا بەهای دۆلار زیاتر دابەزیوە، ئێستا 100 دۆلار بۆ كڕین بەهاكەی 143 هەزار و 500 دینارە، بۆ فرۆشتنیش 145 هەزار و 500 دینارە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.