نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان،هیچ تاوانێک نەیتوانی ئیرادەی گەلەکەمان لاواز بکات، بەڵکوو گوڕوتينى بۆ بەردەواميی خەبات و تێکۆشان لهپێناو ئازاديدا، پتهوتر کرد
ئەمرۆ پێنجشەممە 24ی نیسانی 2025، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بەبۆنەی سڵیادی بۆردوومانکردی قەڵادزێ بڵاوکردەوە:
ئەمڕۆ يادى خهمناكى ساڵیادی بۆردومانکردنی زانکۆی سلێمانی و شاری قەڵادزێ دهكهينهوه كه 24ی نیسانی 1974 لە تاوانێکی دڕندانەى ڕژێمی پێشووی عێراق و له ههوڵێكى بێهودەدا بۆ شکاندنی ئیرادەی گەلی کوردستان و بزووتنەوە ڕزگاریخوازييهكهى، دەیان قوتابی و مامۆستا و هاووڵاتی شەهید بوون.
لەم یادەدا، بە ڕێزەوە یادی شەهیدانى جوانهمهرگى زانكۆ دەکەینەوە و سهرى ڕێز و نهوازش لهبهردهم گيانى پاكياندا دادەنەوێنین. ئەم تاوانە سامناكه، لاپەڕەیەکی ترى ئازاربەخشى مێژووی کوردستان بوو، بەڵام نەیتوانی ئیرادەی گەلەکەمان لاواز بکات، بەڵکوو گوڕوتينى بۆ بەردەواميی خەبات و تێکۆشان لهپێناو ئازاديدا، پتهوتر کرد.
لەم بۆنەیەدا، پشتگیريی تەواومان بۆ خزمهتكردنى زياترى ناوچەی پشدەر و قەڵادزێ نوێ دەکەینەوە کە هەمیشە هێمای خەباتی نیشتمانی بوون و بۆ بهرگريكردن له کوردستان، قوربانیی گەورەيان داوە. بەرپرسیاريهتيی هەموومانە به كاركردن بۆ داهاتوویەکی باشتر بۆ خەڵکی ئهوێ و کوردستان بهگشتى، ڕێز لە خهبات و قوربانیدانیان بگرین.
سڵاو له گیانی پاکی شەهیدانی زانکۆی سلێمانی و قەڵادزێ و تهواوى شههيدانى كوردستان، ياديان به خێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.