مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پلاتفۆرمی ئێکس یادی شەهیدانی هەردوو کارەساتی گولەبارانکردن و بۆردوومانکردنی قەڵادزێی بەرزڕاگرت.
ئەمرۆ پێنجشەممە 24ی نیسانی 2025،مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاویکردەوە: لە (51)مین ساڵیادی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ و (43)مین ساڵیادی گولەبارانکردنی ڕاپەڕین و خۆپێشاندانی قەڵادزێ لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە، سەری رێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەردوو کارەساتەکە دادەنوێنین و بە شکۆدارییەوە یادیان دەکەینەوە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.