Erbil 31°C پێنجشەممە 01 تشرینی یەکەم 17:24

ئەم گەنجە بۆ هێنانی گیا بەهارییەكان چووتە ناوچە شاخاوییەكان و بێسەروشوێن بووە

کوردستان TV
100%

لە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممەوە گەنجێك لەگەڵ باوكی بۆ هێنانەوەی گیای بەهارە چووەتە ناوچە شاخاوییەكان، بەڵام تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە و بێسەروشوێنە، بۆ دۆزینەوەشی 10 تیم بەدوایدا دەگەڕێن.

گەنجەكە ناوی (بەرهەم)ـە و تەمەنی 22 ساڵە و خەڵكی شارەدێی سرێشمەیە، ئەمڕۆ بە مەبەستی هێنانی گیا بەهارییەکان چووتە شارەدێی بلێ  و لە چیای پرێسە بێسەروشوێن بووە.

بەرگریی شارستانی سۆران دەڵێت "گەنجەكە لە کاتژمێر 3ی نیوەڕۆ پەیوەندی لەگەڵ بڕاوە و چارەنووسی نادیارە، بە گوتەی کەسوکارەکەی گەنجەكە لەگەڵ باوکی بووە و شوێنەکەش ناوچەیەکی شاخاوییە.

بەرگریی شارستانی سۆران راشیگەیاند كە زیاتر لە 10 تیم سەرقالی گەڕانن بە دوای گەنجەكە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.