پاشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق کرد.
لە دیدارێکدا بارودۆخی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان و هه‌وڵه‌کانی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و دۆخی گشتیی عێراقیان تاوتوێ کرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی دوایین پێشهاته‌کانی ناوچه‌که بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا به پێویستیان زانی په‌لە له دامه‌زراندنی کابینه‌ی داهاتووی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بکرێت، هه‌روه‌ها داکۆکی‌یان له گرنگیی بەهێزکردنی لێکگەییشتن و هه‌ماهه‌نگی و هاریکاریی نێوان لایەنە سیاسییه‌کان له عێراق و هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه، بە جۆرێک کە خزمەت بە سەقامگیریی وڵات و بەرژەوەندیی هاووڵاتیان بکات.
نێچیرڤان بارزانی و بەرهەم ساڵح بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عێراقیان تاوتوێ كرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.