Erbil 31°C ھەینی 02 تشرینی یەکەم 14:15

هه‌ولێر .. چوار پارکی گەورە لە بواری جێبەجێکردندان و ئەمساڵ تەواو دەکرێن

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆچوارشه‌ممه‌ 23ی نیسانی 2025 نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تا كۆتایی ئه‌مسال چوار پاركی گه‌وره‌ له‌ شاری هه‌ولێر كاره‌كانیان ته‌واو ده‌كرێن.

 

لە پێناو زیادکردنی ڕێژەیی سەوزایی و پتر پاراستنی ژینگەی شار، لە سەنتەری شاری ھەولێر لە سەر ڕووبەری 200 دۆنم زەوی دەستکراوە بە دروستکردنی 4 پارکی گەورە، کە تێیدا 40 ھەزار دار دەچێندرێت و ئەمساڵیش هەر چوار پارکەکە تەواو دەکرێت، ئەوانیش:-

 

یه‌كه‌م/  دروستکردنی پارکێک لە نزیک شەقامی 120 مەتری، لەسەر ڕووبەری 80 دۆنم زەویی و نزیکەی 8 ھەزار داری تێدا دەچێندرێت، لەئێستادا نزیکەی لە 70%ی کارەکانی تەواو بووە.

دووه‌م / دروستکردنی پارکی رەشکین لەسەر ڕووبەری 47 دۆنم زەویی و 16 ھەزار داری تێدا دەچێندرێت و لە ئێستادا لە 50%ی کارەکانی تەواو بووە.

سێیه‌م / دروستکردنی پارکی گەڕەکی نازدار لە سەر ڕووبەری 4 دۆنم زەویی و 6 ھەزار داری تێدا دەچێندرێت و لە 80%ی کارەکانی تەواو بووە.

چواره‌م /  دروستکردنی پارکی گەڕەکی ژیان لەسەر ڕووبەری 7 دۆنم زەویی و 5 ھەزار داری تێدا دەچێندرێت، کە ئەویش لە 70%ی کارەکانی تەواو بووە.

جێگەی باسە، لە شاری ھەولێر 26 پارکی گەورە و 204 باخچەی بچووک و 2 تا 3 شوێنی غابات و 209 دارستان و 163 دوورگەی ناوەندی و 109 نافوورە هەن.

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.