Erbil 31°C چوارشەممە 16 تەمووز 01:41

بەهۆی ترس و خۆهەڵدان لە ئەنجامی بوومەلەرزەكەی ئەستەنبۆڵ 151 كەس بریندار بوون

کوردستان TV
100%

پارێزگاری ئەستەنبۆڵ ئاشكرای كرد كە بەهۆی ترس و خۆهەڵدان لە شوێنی بەرز لە كاتی روودانی بوومەلەرزەكەی ئەمڕۆی ئەستەنبۆڵ، 151 كەس بریندار بوون.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 12:49 بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.2 پلەی رێختەر لە ئەستەنبۆڵ رووی دا، دوای ئەویش دوو پاش بوومەلەرزەی تر بە گوڕەكانی 4.4 و 4.9 پلە روویان دا.

پارێزگای ئەستەنبۆڵ لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردەوە: بوومەلەرزەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێ نەكەوتەوە، بەڵام بەهۆی ترس و خۆهەڵدان لە شوێنە بەرزەكان لە كاتی بوومەلەرزەكەدا 151 كەس بریندار بوون.

بڵاویشی كردەوە كە سەرجەم بریندارەكان بارودۆخی تەندروستییان باشە و جێگەی مەترسی نین.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.