له دوای یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی هه‌ردوو یانه كوردستانییه‌كه له نێوان زاخۆ و نه‌ورۆز كه له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، له دوا خوله‌كه‌كانی یارییه‌كه گرژی و ئاڵۆزی دروست بوو كه بووه هۆی وه‌ستانی یارییه‌كه و برینداربوونی هانده‌ران، له‌و باریه‌وه وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی حكوومه‌تی هه‌رێم روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی ...
ئەمشەو 22ی نیسانی 2025، لە یارییەکی گەڕی 29ی خولی ئەستێرەکانی عێراق کە لە یاریگای نەورۆز لە شاری سلێمانی لە نێوان یانەی وەرزشی زاخۆ و یانەی وەرزشی نەورۆز بەڕێوەچوو، بەداخەوە گرژی دروست بوو لە نێوان هاندەرانی هەردوو یانەکە و بووە هۆی وەستاندنی یارییەکە و بە سووکی برینداربوونی ژمارەیەک هاندەر.
دواتر بارودۆخی نەخوازراو کۆنترۆڵکراوە و هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە گۆڕەپانەکەن بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و پاراستنی گیانی یاریزان و هاندەران.
رایده‌گه‌یه‌نین بە فەرمانی بەڕێز وەزیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەنجومەنێکی لێکۆڵینەوە دروستکرا وه و ئه‌مڕۆ سەردانی شوێنی رووداوەکە دەکات بۆ لێکۆڵینەوە کردن و دەرخستنی ڕاستییەکان.
داوا لە هاندەرانی هەردوو یانە و هاووڵاتیان دەکەین کە بە رۆحی وەرزشی مامەڵە بکەن و کەناڵەکانی میدیاش هاوکار بن لە بڵاوکردنەوەی رۆحی وەرزشی و برایەتی کە بەشێکن لە بنەماکانی کێبڕکێی نێوان هەموو یانەکانی کوردستان و عێراق و وەرزش بە شێوەیەکی گشتی.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.