جه‌ماوه‌ری كوردپه‌روه‌ر و شۆڕشگێری کوردستان
پشده‌ری مه‌كۆی كوردایه‌تی
بنه‌ماڵه و كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان
په‌نجاو یه‌ك ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ( 24/4/1974 )دا ڕژێمی به‌عسی فاشی به‌چه‌كی ناپاڵمی قه‌ده‌غه‌كراوی نێوده‌وڵه‌تی شاری قه‌ڵادزێ و زانكۆ تاقانه‌كه‌ی كوردستانی خه‌ڵتانی خوێن كرد، له‌ئه‌نجامی بۆمبارانی فڕۆكه مه‌رگ هێنه‌كانی ڕژێم زیاتر له ( 150 ) هاوڵاتی سڤیل شه‌هید بوون كه له‌ناویاندا ( 20 )یان قوتابی زانكۆ بوون، هه‌روه‌ها بووه هۆی بریندار بوونی زیاتر له ( 200 ) هاوڵاتی و به ده‌یان خانوو و دوكان له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌خت بوون.
كاره‌ساته‌كه هێنده گه‌وره بوو کە بووە جێگای بایه‌خی ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه به‌ناوبانگه‌كانی جیهان، وه له‌لایه‌ن سه‌رۆك و باوكی ڕوحی نه‌ته‌وه‌ییمان ( بارزانی نه‌مر ) ئه‌م ڕۆژه به‌ڕۆژی ( ماته‌مینی گه‌لی كوردستان ) ناوزه‌دكرا.
هەروەها له‌ساڵی ( 1982 ) یادی كاره‌ساتی قه‌ڵادزێ بووە خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان كه تیایدا چه‌ندین شه‌هید و برینداری لێكه‌وته‌وه و، ده‌یان گه‌نج و هاوڵاتی و كه‌سایه‌تی شاره‌كه له‌لایه‌ن دام و ده‌زگاكانی به‌عسه‌وه گیران و زیندانی كران، دواتر ئه‌م خۆپیشاندانه په‌ڕیه‌وه بۆ شار و شارۆچكه‌كانی تری كوردستان.
به‌شانازیه‌وه ڕێكخستنه‌كان و جه‌ماوه‌ری پارتیمان ڕۆڵی كارا و به‌رچاویان هه‌بوو له‌سازدانی جه‌ماوه‌ری شاره‌كان بۆ خۆپیشاندان و پێشه‌نگی خۆپیشانده‌ران بوون.
له‌دوای ڕاپه‌ینیش ساڵانه ئه‌م یاده به‌رز و پیرۆز ڕاگیراوه، له په‌رله‌مانی كوردستان پرۆژه‌یه‌ك له‌لایه‌ن فراكسۆنی پارتیمانه‌وه گه‌ڵاڵه كرا و دواتر درایه سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و، له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت دا ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه ڕێكه‌وتی ( 10/2/2013 ) بڕیار درا ڕۆژی ( 24/4 ) بكرێته ڕۆژی ( شه‌هیدانی زانكۆ ).
له په‌نجاو یه‌كه‌مین ساڵیادی كاره‌ساتی خوێناوی ( 24/4/1974 ) و 43 چل و سێهه‌مین ساڵیادی خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی ( 1982 ) به‌ڵێن به جه‌ماوه‌ری كوردپه‌روه‌ر و سته‌م دیده‌ی پشده‌ر ده‌ده‌ین، كه هه‌موو هه‌وڵێك له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له ڕووی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌وه ئاوڕی زیاتر له‌م ده‌ڤه‌ره‌ی لانه‌ی شۆڕش و كوردایه‌تی بدرێته‌وه، به‌تایبه‌تی كارده‌كه‌ین بۆ....
ــ ته‌واوكردنی دوو سایدی نێوان ( ڕانیه و قه‌ڵادزێ ) و، ته‌واوكردنی پردی ده‌روازه‌ی شاره‌كه.
ــ دروست كردنی هه‌ندێ پڕۆژه‌ی بچوك و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان و ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان.
ــ خزمه‌تكردنی زیاتری شاره‌كه و ده‌ڤه‌ره‌كه له بواره جیاجیاكانی ( زانستی و، ڕۆشنبیری و، كه‌لتوری و، بازرگانی و، كشتوكاڵی و، گه‌شت و گوزار و، فه‌رهه‌نگی و، ... هتد ).
ــ له چوارچێوه‌ی ماده‌یه‌ك به‌ناوی جینۆساید و ئه‌نفالی كوردستان ( 24/4/1974 ) بكرێته ماده‌یه‌كی خوێندن و له قوتابخانه‌كان بخوێندرێت.
هه‌زاران سڵاو له گیانی پاكی شه‌هیدانی ( 24/4/1974 ) و ( 24/4/1982 ) و گشت شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی و ڕزگاری كوردستان، سه‌روه‌ر و سه‌ر قافڵه‌ی شه‌هیدان ( بارزانی نه‌مر و كاكه ئیدریسی هه‌میشه له‌یاد ).
لقی 11ی
پارتی دیموكراتی كوردستان
24-4-2025
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.