لە ئەنجامی ئەو شەڕ و ئاژاوەی لە یارییەكەی ئەمشەوی نێوان هەردوو یانەی نەورۆز و زاخۆ لە شاری سلێمانی روودا، ژمارەیەك هاندەری هەردوو یانە بریندار بوون.
ئەمشەو سێشەممە لە گەڕی 29ی خولی ئەستێرەكانی عێراق، یانەی نەورۆز لە شاری سلێمانی مێوانداریی یانەی زاخۆی كرد.
لە گیمی دووەمی یارییەكەدا و لە خولەكی 80 ئاژاوە و شەڕ لەنێوان هاندەرانی هەردوو یانە دروست بوو و ژمارەیەكی زۆر لە هاندەرانی یانەی نەورۆز هاتنە نێو یاریگە و بەهۆیەوە ناوبژیوان و یاریزانان یاریگەیان جێهێشت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی تیمی فریاگوزاری تەندروستی سلێمانی، بەهۆی شەڕ و ئاژاوەكان دەیان هاندەری هەردوو یانە بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.