Erbil 31°C شەممە 17 ئایار 14:58

دۆناڵد ترەمپ سەردانی چەند وڵاتێكی عەرەبی دەكات

کوردستان TV
100%

كۆشكی سپی ئەمەریكا ئاشكرای دەكات، مانگی داهاتوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا سەردانی چەند وڵاتێكی عەرەبی دەكات.

كارۆلین لیڤیت گوتەبێژی كۆشكی سپی ئەمەریكا رایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ سەردانی هەریەك لە وڵاتانی سعوودییە، قەتەڕ و ئیماڕات دەكات، سەردانەكەش لەنێوان 13 بۆ 16ی ئایاری داهاتوو دەبێت.

دۆناڵد ترەمپ رۆژی شەممەی داهاتوو یەكەم سەردانی فەرمی بۆ دەرەوەی ئەمەریكا ئەنجام دەدات و بەشدار دەبێت لە مەڕاسیمی بەخاكسپاردنی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان.

سەردانی هەریەك لە وڵاتانی سعوودییە و قەتەڕ و ئیماڕات، دەبێتە دووەم سەردانی ترەمپ بۆ دەرەوە دوای دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆكی ئەمەریكا و وەرگرتنی دەسەڵات لە 20ی كانوونی دووەمی ئەمساڵ.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.