Erbil 22°C سێشەممە 22 نیسان 23:06

پڕۆژەی ڕێگای هەولێر – كۆیە سنووری دێگەڵەی تێپەڕاندووە

100%

كاركردن لە پڕۆژەی دووسایدی ڕێگای هەولێر – كۆیە بەردەوامە و ئێستا كارەكانی پڕۆژەكە سنووری دێگەڵەی تێپەڕاندووە.

لە چوارچێوەى گرنگیدانى كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە رێگەوبان، بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیران و بە گوژمەی زیاتر لە (403 ملیار دینار) دەست کرا بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی دووسایدی هەولێر - کۆیە.

پارێزگای هەولێر رایگەیاند: ئێستا بە چڕی و بەردەوامی کاری بڕین و پڕکردنەوەی ڕێگاکە لە کەسنەزانەوە تاکو شەقامى حاجى وسو و دێگەڵە تێپەڕیوە و بەردەوام دەبێت تا دەگاتە کۆیە.

درێژى پرۆژەی دووسایدی رێگای هەولێر - كۆیە 38 کیلۆمەترە و بەشێوەیەكی گشتی پردێکی 250 مەتری و 5 ئۆڤەرپاس و دوو ناوەندی بازرگانی لەخۆ دەگرێت، بە تەواوبوونی ڕێگاكە ماوەی نێوان ئەو دوو شارە بەشێوەیەكی بەرچاو كەم دەبێتەوە.

لە رێكەوتی 10ی 10ی 2024 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا، بەردی بناغەی پڕۆژەکەی دانا و لە كاتی دانانی بەردی بناغەكە ڕایگەیاند "بەرنامەی حکوومەت ئەوەیە شۆڕشی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری بێ هیچ جیاوازیيەک بگەیه‌نینە هەموو ناوچەکانی کوردستان."

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.