هاوپەیمانێتی چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاری دا بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق بە چەند لیستێكی جیاواز بەشداریی بكەن، دواتریش بۆ پێكهێنانی حكوومەت لە یەك هاوپەیمانیەتیدا دووبارە یەك بگرنەوە.
ئەمشەو دووشەممە سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە نووسینگەی هادی عامڕی لە شاری بەغدا كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بە تێكڕای دەنگ بڕیاریان دا بەشداریی لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بكەن كە بڕیارە لە 11/11/2025 بەڕێوەبچێت.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا چوارچێوەی هەماهەنگی بە لیستی جیاواز بەشداری لە هەڵبژاردن بكەن، دواتریش بۆ پێكهێنانی حكوومەت لە یەك هاوپەیمانێتیدا كۆببنەوە.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی 9ی ئەم مانگە رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراقی دیاری كرد كە 11ی تشرینی دووەمی 2025 بەڕێوەدەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.