ئەمڕۆ دووشەممە راكان جبووری پارێزگاری پێشووی كەركووك (بەوەكالەت) لە شاری بەغدا دەستگیركراوە، دەستگیركردنەكەشی پەیوەندی بە گەندەڵی و بەهەدەردانی پارە و موڵكی گشتییەوە هەیە.
سەرچاوەیەك لە لیژنەی دەستەی دەستپاكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە (تۆڕی میدیایی كوردستان)ی راگەیاند: لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممەوە و بە پێی بڕیاری دادگا، راكان جبووری لە شاری بەغدا دەستگیر كراوە.
راشیگەیاند: پارێزگاری پێشووی كەركووك لەسەر دۆسییەی گەندەڵی و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات و بەهەدەردانی پارە و موڵكی گشتی دەستگیركراوە.
راكان جبووری بۆ ماوەی زیاتر لە شەش ساڵ (بەوەكالەت) پارێزگاری كەركووك بوو كە لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 ئەو پۆستەی پێدرابوو.
كەركووك / هەڵۆ جەباری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.