ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 21ی نیسانی 2025 مارك زوكربێرگ به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای مێتا كه خاوه‌ندارییه‌تی ئه‌په‌كانی فه‌یسبووك و ئینیستاگرام ده‌كات رایگه‌یاند، له‌ئێستادا خه‌ڵكی له‌ئاستی جیهان كه‌متر له‌سه‌ر ئه‌په‌كانی فه‌یسبووك و ئینیستاگرام ده‌مێننه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له میانی به‌ڕێوه‌چوونی دۆسیه‌ی سكاڵای لیژنه‌ی بازرگانی فیدڕاڵی ئه‌مه‌ریكا له كۆمپانیای مێتا، مارك زوكربێرگ له وه‌ڵامی دادوه‌ری دادگایی كردنه‌كه بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ته‌می گومانه‌كان له‌سه‌ری رایگه‌یاند: ده‌بێت ئه‌و راستییه بزانن كه به‌كارهێنه‌رانی ئه‌په‌كانی كۆمپانیای مێتا كه ئاماژه‌یه بۆ فه‌یسبووك و ئینیستاگرام رۆژانه له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌ران روو له كه‌مبوونه‌وه ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای مێتای ئه‌مه‌ریكی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌روو: خه‌ڵكی ئێستا له ئاستی جیهاندا زیاتر له‌سه‌ر ئه‌په‌كانی نامه ناردن ده‌مێننه‌وه كه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌په‌كانی (وه‌تسئاپ و تیلیگرام).
ماوه‌یه‌كه كۆمپانیای مێتای ئه‌مه‌ریكی ده‌یه‌وێت به‌هه‌ر چه‌شنێك بێت خۆی دوور بگرێت له‌وه‌ی كه لای به‌كارهێنه‌رانی باوی ئه‌په‌كانی نه‌ماوه وه‌كو جاران، به‌ڵام دواجار بۆ بردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌ی له دادگا ناچار بوو ئه‌م راستییه بڵێت.
بەگوێرەی میدیاكانی ئەمه‌ریکا، بەکارهێنەرانی ئەمه‌ریکی ئێستا رۆژانە 63 خولەک لە فەیسبووک و 48 خولەک لە ئینستاگرام ده‌مێننه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا به‌كارهێنه‌رانی تیكتۆك له ئه‌مه‌ریكا رۆژ به‌رۆژ له زیادبووندایه و رۆژانه هه‌ر هاوڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی نزیكه‌ی 108 خوله‌ك تیكتۆك به‌كاردێنێت ،كه ئه‌وه‌ش بۆ خۆی شۆڕشێكی گه‌وره‌یه به‌سه‌ر كۆمپانیای مێتادا.
له ئیستادا كۆمپانیای مێتا لەلایەن حکوومەتی ئەمه‌ریکاوە تۆمەتبار کراوە بەوەی هێز و باڵادەستیی خۆی بەکارهێناوە بۆ ئەوەی دەستبەسەر وەتسئەپ و ئینستاگرامدا بگرێت، تاوەکو دوو ئەپەکە نەتوانن ببنە رکابەری فەیسبووک.
شاره‌زایانی ئه‌مه‌ریكا بۆچوونیان وایه دژایه‌تی ئیداره‌ی تره‌مپ بۆ كۆمپانیای مێتا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه مارك زوكربێرگ له ده‌می هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكادا لایه‌نگری بایدن و كامالا هاریس و دیموكراته‌كانی كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.